خێزان

لەبەر ئەم ھۆکارانە خانمانی سەرووی ٤٠ ساڵی سەرنجڕاکێشترن

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەرکەوتووە خانمانی سەرووی تەمەنی ٤٠ ساڵی لەچاو کچانی ھەرزەکاری تەمەن ٢٠ ساڵی سەرنجڕاکێشترن.

ئەو لێکۆڵینەوەیە ئەم ھۆکارەی بۆ ١٢ نھێنی جیاواز گەڕاندەوە کە وا لەپیاوان دەکەن زیاتر خانمانی سەرووی ٤٠ ساڵییان لەلا پەسەندتر بێت.

 

* کچانی ھەرزەکار ھەوڵی خوڵقاندنی کێشە دەدەن، بەڵام خانمانی سەرووی تەمەنی ٤٠ ساڵی بەدوای چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەون.

 

* کچانی ھەرزەکا زیاتر پێویستیان بە ئامۆژگاری پیاوان دەبێت، بەڵام خانمانی تەمەن ٤٠ ساڵ بەپێچەوانەوە.

 

* کچانی ھەرزەکار بەدوای خەونەکانیان دەگەڕێن، بەڵام خانمانی ٤٠ ساڵ خۆشی دەبینینن لەبەدەستھێنانی خەونەکانیان.

 

* کچانی گەنج لەڕووی ھەڵسوکەتەوە دەبێت ئاگەدارتربن، بەڵام خانمانی گەورە بەشداری لەگەڵ دەکەن بۆ ئەوەی باشترین ھەڵسوکەوت بکەن.

 

* کچانی گەنج ئارەزوو دەکەن زیادەڕۆیی بکرێت لەدەربڕینی ھەستی پیاوان، بەڵام خانمانی سەرووی ئەم تەمەنە بەپێچەوانەوە بەیەک وشە ڕازی دەبن.

 

* کچانی ھەرزەکار شتەکان بەئاڵۆزی وەردەگرن، بەڵام خانمانی تەمەن ٤٠ ساڵی بەردەوام شتەکان بەسادەیی وەردەگرن.

 

* کچانی ھەرزەکار ئارەزووی قسەکردنی زۆر و بێسوود دەکەن، بەڵام بەپێچەوانەوە خانمانی ئەم تەمەنە ئارەزووی گفتوگۆیەکی سوودبەخش دەکەن.

 

* کچانی ھەرزەکار زیادەڕۆیی دەکەن لە دەربڕینی ھەستەکان، بەڵام خانمانی تەمەن گەورە دەتوانن ئەم ھەستانە بشارنەوە.

 

* کچانی ھەرزەکار بەدوای ساتە ڕۆمانسییەکان دەگەڕێن، بەڵام خانمان ئارەزووی دروستکردنی پەیوەندییەکی سۆزداری درێژخایەن دەکەن.

 

* کچانی ھەرزەکار بە ئاگەدارییەوە دەیانەوێت ببنە کەسایەتییەکی نموونەیی، بەڵام خانمانی ئەم تەمەنە کەسانی نموونەیان لێ دەردەچێت.

 

* خانمانی خوار ئەم تەمەنە زیاتر بەبۆڵە بۆڵن، بە پێچەوانەی خانمانی سەرووی تەمەن ٤٠ ساڵ ھەوڵی ئەوە دەدەن شتەکان ڕوونبکەنەوە.

 

* کچانی گەنج کەمتر گرنگی بەشتەکان دەدەن، بەڵام خانمانی سەرووی ئەم تەمەنە بەمتمانەییەوە گرنگی بەشتەکان دەدەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟