تەندروستی

کاتێک خانمان لە مانگی یەکەمی سکپڕین ئەم خواردنانە بخۆن

لەمانگی یەکەمی سکپڕی پزیشکان زۆر ورد دەبنەوە لەسەر جۆری ئەو خواردنانەی کە خانمان دەبێت لەو ماوەیەدا بیخۆن.

سێ مانگی یەکەم بۆ دروستبوونی کۆرپەلە زۆر گرنگە، چونکە لەو ماوەیەدا مێشک و کۆئەندامی دەمار دروست دەبێت، بۆیە دەبێت خانمانی سکپڕ چاودێری جۆری خۆراک یان خۆراکە سروشتییەکان یان دەرمانەکان بکەن و بەرنامەیەکی خۆراکی ھاوسەنگ دابنێن، کە لەم ماددە خۆراکیانەی خوارەوە پێکھاتبن:

 

* پێویستە خانمان ژەمە خۆراکییەکانیان دابەش بکەنە سەر شەش ژەم، دابەشکردنی ئەم ژەمانە بەھۆی ئەوەی خانمان لەو ماوەیەدا ھەست بەتێکچوونی گەدە دەکەن، بۆیە واباشاترە بڕی ژەمەکان کەمببنەوە و ژمارەی ژەمەکان زیادبکرێن و خۆراکەکان جۆراوجۆر بکرێن، جگە لەوەیش یارمەتی گەورەبوونی گەدە دەدات بۆ ئەوەی لەمانگەکانی داھاتوو زیاتر ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی خۆراکە بەسوودەکان:

 

* ئەو خۆراکانە بخۆن کە لەماددەی نیشاستە پێکھاتووە، وەکو نان و سەمون و مەعکەرۆنی، ھەروەھا ڕێژەی پرۆتین لەناو خۆراکەکان زیادبکەن و لەبەرامبەردا چەورییە تێرەکان کەمبکەنەوە، بەڵام خۆراکی ماسی و مریشک لەبیرنەکەن، جگەلەوەی یارمەتی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات، ڕێژەی شیر لەدایکەکە زیاد دەکات.

 

* ھەروەکو لەخاڵی پێشوو ئاماژە بەوە دراوە پێویستە خواردنە چەورەکان کەمبکرێتەوە، بۆیە لەنوێوە دەبێت خۆراکە چەورەکانی وەکوو خواردنە سوورکراوەکان و ھەویرکارییە چەورەکان و شیرینییەکان دووربکەنەوە.

 

* سپێناخ یەکێکە لەسەوزە ڕەنگ تۆخەکان، بەسوودە بۆ گەشەکردنی خانە دەمارەکانی لەشی کۆرپەلە.

 

* خواردنی گۆشت لەمانگی یەکەمی سکپڕی، ناھێڵێت منداڵەکەت لەداھاتوو تووشی کەمبوونی ڕێژەی ئاسن بێت، بەڵام پێویستە زیادەڕۆیی نەکرێت لەخواردنی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟