تەندروستی

خانمانی باڵا بەرز یان باڵا کورت لە ڕووی تەندرووستییەوە باشترن؟

ھەموو خانمێک خەون دەبینێت بەوەی ببێتە خاوەن باڵایەکی بەرز، ئەو خاسڵتە لەلای پیاوانیش پەسەندترە، بەڵام ڕەنگە لایەنی تەندروستی جیاواز بێت.

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان، خانمانی باڵاکورت بەدەست ھەندێک جۆری نەخۆشی دەناڵێنن، کە جیاوازە لەو نەخۆشییانەی تووشی خانمانی باڵا بەرز دەبنەوە.

 

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "بۆڵد سکای" بەمشێوەیە جۆری ئەو نەخۆشییانەی لەخانمانی باڵابەرز و کورت جیاکردووەتەوە:

 

* نەخۆشی دڵ: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک ئەو خانمانەی باڵایان بەرزە بەڕێژەی ٢٥% زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبنەوە لەچاو خانمانی باڵا کورت.


* نەخۆشی شێرپەنجە: خانمانی کورتە باڵا لەم لایەنە بەبەختن بەھۆی ئەوەی کەمتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبنەوە، بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن و مەمک و گورچیلە.


* خەستبوونەوەی خوێن: خانمانی باڵا کورت کەمتر تووشی خەستبوونەوەی خوێن دەبن، ھەروەھا دەرکەوتووە خانمانی باڵا بەرز زیاتر تووشی جەڵتەی مێشکدەبنەوە.


* سکپڕی: خانمانی باڵا بەرز زیاتر دەرفەتی منداڵبوونیان ھەیە، ھەروەھا کەمتریش تووشی نەخۆشی شەکرە دەبنەوە لە ماوەی سکپڕی، ھەروەھا خانمانی باڵا کورت زیاتر تووشی دڵەڕاوکێی دەبنەوە لە ماوەی سکپڕی.


* نەخۆشی خەڵەفان: لەم لایەنە خانمانی باڵابەرز بەبەخت ترن، بەھۆی ئەوەی خانمانی باڵا کورت زیاتر تووشی نەخۆشی خەڵەفان و بیرچوونەوە دەبن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟