دراما

خەونە گەورەکەی "نیھان" ھاتەدی

"ناسلیھان ئەتاگول" و ھاوسەرەکەی لەدوای روداوەکە ھاتنە بەردەم کامێراکانی راگەیاندن.

"ناسلیھان ئەتاگول" خانمە ئەکتەری ناسراوی درامای تورکی ناسراو بە "نیھان" لەگەڵ ھاوسەرەکەی "قادر دۆغڵو" کاتێ کە لە ڕێستۆرانتەک ھاتنە دەرەوە چاوییان بە کامێراکانی راگەیاندن کەوت.


لەم کاتەدا یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندن پرسیاری لە "نیھان" کردو گوتی: لە دیمانەی پێشوو گتوتە گەورەترین خەیاڵم باوەش کردنە بە شێر.


"ناسلیھان ئەتاگول"ـیش سەیری "قادر"ـی ھاوسەری کردوو بە ڕوخسارێکی پڕ لە خەندەوە و بە دەزگاکانی راگەیاندی گووت: شێرەکەم لە لامە وا باوەشم پێ دەکات، لە ووتەکەیدا مەبەستی ئەوەبوو کە ھاوسەرەکەی شێری ئەوە.


"قادر" لە وەڵامدا بە "نەسلیھان"ـی گووت: با بچینە سەفەر بۆ بینینی شێر من لەوێدا شێرت نیشان دەدەم.


"ناسلیھان ئەتاگول" خانمە ئەکتەری ناسراوی تورک لە ساڵی ١٩٩٢ لەوڵاتی تورکیا لەدایک بووە، بە درامای "عەشقی شێتانە" بە ڕۆڵی "نیھان" ناسراوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟