خێزان

لەگەڵ هاوسەرە دووگیانەکەت چۆن رەفتار دەکەیت؟

خانمان لەکاتی دووگیانیدا ئەم گۆڕانکاریانەیان بەسەردادێت


دووگیانی قۆناغێکی زۆر هەستیار و قورسیشە بۆ خانمان، بەتایبەت ئەگەر یەکەم منداڵی بێت، پێویستیان بە پشتیوانی هاوسەرەکانیانە تا ئەو قۆناغە تەواو دەکەن، بۆ ئەوەی تووشی هیچ جۆرە کێشەیەک نەبن.

 

*لەماوەی دووگیانیدا بەتایبەت لە مانگی یەکەمدا، پێویستە پیاوان چاودێری هەموو هەنگاوێکی هاوسەرەکەیان بکەن، چونکە ئەو مانگە زۆر هەستیار و گرانە بەلای خانمانەوە و ڕێگانەدات بە بیرکردنەوەی خراپ لە مێشکیدا، تا تووشی خەمۆکی نەبێت.

 

*زۆر گرنگە پیاوان تێبگەن لەو قۆناغە قورسەی هاوسەرەکەی پێیدا تێپەڕدەبێت، ڕەنگە زوو توڕە بێت یان هەندێک ڕەفتاری بێزارکەر بنوێنێت، بەڵام دەبێت پیاوان لەم کاتەدا خۆڕاگربن و ئاسایی وەریبگرن و توڕە نەبن.

 

*لەگەڵ دووگیان بووندا خانمان شێوەی لەشیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت لەهەموو ڕوویەکەوە، ئەمەش کاردەکاتە سەر دەروونی و بێتاقەتی دەکات، لێرەدا ڕۆڵی پیاوان زۆر گرنگە تا پشتیوانی بکات و یارمەتی بدات، وایلێبکات کە ئەو هەستەی لادروست نەبێت کە ئەو ناشرینە بەپێچەوانەوە ئەو هەمیشە جوانە لەگەڵ هەموو گۆڕانکاریەکاندا.

 

*خانمان کاتێک دووگیان دەبن داواکاری سەیریان دەبێت، جا ئایا خواردن بێت یان هەر شتێکی دیکە، پێویستە پیاوان ئاگاداربن و هەوڵبدەن داواکاریەکانیان جێبەجێ بکەن، چونکە کاتیە و  بەهۆی باری دەروونی یان دووگیان بوونەکەیەوەیەتی.

 

*زۆر گرنگە خانمان هەست بەوە بکەن کە هاوسەرەکەیان بە ئاسوودەی و بەدڵەوە چاوەرێی بوونی منداڵەکەیان دەکات، تا دڵخۆش بن و هەست بە ئاسوودەیی بکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟