خێزان

دەبێت چۆن رەفتار لەگەڵ دەستگیرانەکەت بکەیت؟

هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی تازە نیشانە کراون

ماوەی نیشانەکردن یان دەستگیرانداری هەستیارە و پێویستە بزانیت چۆن ڕەفتاردەکەیت، بۆ ئەوەی لەکەسی بەرامبەرت تێبگەیت و لەهەمانکاتدا دوور لە ناخۆشی و کێشە هەوڵبدەن ژیان دروستبکەن.


پێویستە ئەو کەسانەی دەستگیراندارن، چۆن رەفتار لەگەڵ بەرامبەرەکامیان بکەن؟


*هەرگیز هەوڵمەدە بەیەکجار هەموو تایبەتدمەندی و زانیاریەکانی ژیانی خۆتی پێ بگەیەنیت، چونکە پەلەکردن سەرکەوتنی لەدوا نییە، بەپێچەوانەوە هەوڵبدە وردە وردە هەنگاوەکان بنێیت.


*سروشتیانە ڕەفتار بنوێنە و هەرگیز هەوڵمەدە نواندن بکەیت لەپێناو بەدەستهێنانی هیچ شتێک، چونکە نواندن ماوەکەی کاتیە و دەردەکەوێت.


*پێویست ناکات لەگەڵ هەموو کێشە و گرفتە خێزانیەکان یان تایبەت بە هاوڕێیانت تێکەڵاوی بکەیت و هەموو شتێک باس بکەیت، یاخود لەسەرەتاوە هەموو شتێک بدەیت بەدەستەوە ژمارەی نهێنی تایبەتمەندیەکانتی بدەیتێ.


*هەمیشە میهرەبان و بەسۆزبە لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان و دەستگیرانەکەت و هەرگیز خۆت بە بەرپرسی سەرەکی مەزانە و دەسەڵات مەسەپێنە بەسەریاندا.


*گرنگی پێ بدە و بەسۆزەوە ڕەفتار لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بکە و ڕۆتینەکان بشکێنە و دیاری پێشکەش بکە، بەڵام مەرج نییە گرانبەها بێت ڕەنگە شوکولاتەیەک یان گوڵێک بۆ ئەو هەموو دونیا بێت.


*پارێزگاری لە شیکی و جوانیەکانی خۆت بکە و سروشتی بە، هەرگیز هەوڵمەدە شتێک ئەنجامبدەیت کە بۆ تۆ ناشێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟