ھەمەڕەنگ

خێزانی "کارداشیان" بەبۆنەی جەژنی کریسمس بەمشێوەیە دەرکەوتن

ساڵانە خێزانی "کارداشیان" بەبۆنەی جەژنی کریسمس کارتی جەژنانەیان بۆ یەکدی دەنارد، بەڵام لەمساڵدا بەشێوەیەکی جیاواز لە ماڵەکەیاندا کۆبوونەوە.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە جیھانییەکان، خێزانی"کارداشیان" بەھۆی ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠١٦ تووشی چەند ڕووداوێکی نەخوازراو بوون، بڕیاریاندا لە ماڵەکەیان کۆببنەوە و بەو بۆنەیەیش وێنەیەکی خێزانییان بڵاوکردەوە.


سەرچاوەیەکی نزیک لەو خێزانە ڕایگەیاندووە، لە ماڵەکەیان لە ناوچەی کالاباساس کۆبوونەوە، بێ ئەوەی ھیچ کارتێکی جەژنانە لەگەڵ یەکدی بگۆڕنەوە، تەنھا مەبەستیان لەم کۆبوونەوەیە ئەوە بووە پاڵپشتی لەیەکدی بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانیان.


خێزانی "کارداشیان" لە نۆ سەر خێزان پێکھاتووە لە وڵاتی ئەمریکا ژیان بەسەردەبەن، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو زۆرترین ھەواڵیان لەسەر ئەنجامدراوە، بەتایبەتی لەسەر ئەستێرە "کیم کارداشیان" و "کلۆی کارداشیان".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟