جۆراوجۆر

حەوت خۆراک نابێت ھەرگیز بدرێت بە منداڵ

پێویستە دایکان بە گرنگییەوە ئاگاداری جۆری پێشکەشکردنی خواردنەکان بن بە منداڵەکانیان.

ئەو خواردنانەی خوارەوە بەشێکن لەو خۆراکانەی کە نەشیاوە بۆ تەمەنی یەک ساڵە تاکو پێنج ساڵە:
 

*شیرینییەکان: ھەروەک زانراوە ماددەی شەکر پێویستە ڕۆژانە بڕێکی کەمی لێبخورێت، لەگەڵ ئەوەی منداڵان ئارەزووی خواردنی شیرینییەکان دەکەن، بەڵام زیان بە تەندروستی لەشیان دەگەیەنێت، واباشترە دایکان بڕێکی زۆر لە ماددەی شەکر زیاد نەکەن بۆ خواردنی منداڵەکانیان.
 

 

*ھەنگوین: بەوە ناسراوە کە زۆرترین سوودی تەندروستی ھەیە، بەڵام بۆ منداڵان کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، بەھۆی ئەوەی کاتێک ھەرسی دەکات لەناو گەدەیدا کارلێکێک دروست دەبێت، دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون.
 

 

*کیوی: ھەرچەندە کیوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و ماددە ڕیشاڵییەکان، بەڵام پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن خواردنی کیوی منداڵان تووشی ھەستیاری پێست دەکات.
 

 

*خوێ: پێدانی بڕێکی زۆر لە خوێ جگە لەوەی کێشەی ھاوسەنگ نەبوونی پاڵەپەستۆی خوێن پەیدا دەکات، دەبێتە ھۆی سووتانەوەی ناو گەروو و کەناڵی ھەرس لە منداڵاندا.
 

 

*گیراوەی میوەکان: گیراوەی میوە بازرگانییەکان بڕێکی زۆر لە ماددەی شەکری تێدایە بۆیە واباشترە دایکان گیراوەی میوە سروشتییەکان بدەن بە منداڵەکانیان، بەڵام ئەوەیشیان دەبێت بە بڕێکی کەم بێت.

 

*گوڵەبەڕۆژە و چەرەزاتەکان: جگە لەوەی زۆربەی کات گوڵەبەڕۆژە پڕ لە ماددەی خوێن، منداڵان ناتوانن بە تەواوی قووتی بدەن و ھەرسی بکەن.
 

 

*ماسی: منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵە زۆر ھەڕەشەی تووش بوون بە ژەھراوی بوونیان لەسەرە، بۆیە واباشترە ماسی برژاو نەدرێت بە منداڵان بە ھۆی ئەوەی لەناو ئاودا نەکوڵاوە تاکو بەکتریاکانی سەری لەناو بچن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟