دراما

خۆشەویستە نوێیەکەی "ئەمیر" کێیە؟

"موراد یڵدرم" ئەکتەری درامای تورکی ناسراو بە "ئەمیر" لە شاری "فاس"، توانی دڵی خانمێک بۆخۆی رازی بکات و ببێت بە خۆشەویستی.

لە دەزگەکانی راگەیاندن دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە لە شاری "فاس" خۆشەویستێکی نوێی دۆزییەوە، ئەم دەنگۆیەیش لە دوای ئەوە رووییدا کە "ئەمیر" لە پۆستێکی ئەو خاتونە "ئێمۆجی" گوڵی داناوە.


جێگەی ئاماژەیە ئەو خانمە ناوی "ئیمان ئەلبانی"ـیە و گەنجێکی یەکجار زۆر لەدواییبووە، بەڵام "ئەمیر" توانی ببێتە خۆشەویستی ئەو.


"موراد یڵدرم" لە ئێستەدا "٣٧" ساڵە و بەھۆی درامای "ئاسی" ناوبانگی لە ھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە "ئەمیر" دەرکرد.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟