دراما

دەرکەوتنی ھەردوو خوشکەکەی "ئەمیر" ببینن

"ئیمان ئەلبانی" شاجوانی وڵاتی مەغریب و ھاوسەری "موراد یەلدریم" ئەستێرەی تورک، لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەی ھەردوو خوشکەکەی ھاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام "ئیمان ئەلبانی" شاجوانی وڵاتی مەغریب، لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ "موراد یەلدریم" ئەستێرەی تورک، وێنەیەکی خۆی و خوشەکەکانی ھاوسەرەکەی بەناوەکانی "دیلارا" و "سێڤدا" بڵاوکردووەتەوە و تیادا شێوەی ڕووخساریان زۆر بەشێوازی خانمانی عەرەب دەچێت.

 

ھاوسەری ئەستێرە لەسەر وێنەکە ئاماژەی بەوە داوە، سوپاسی خوا دەکات بەوەی خێزانێکی بەم شێوەیە پێبەخشیوە، ھەروەھا لەسەر وێنەکەیش ئاماژەی بەناوی خوشکەکانی ھاوسەرەکەیشی کردووە.

 

ئەکتەر "موراد یەلدریم" ساڵی ١٩٧٩ لەوڵاتی تورکیا لەدایکێکی عەرەب و باوکێکی تورک لەدایکبووە، بەڕۆڵی "ئەمیر" لەدرامای "ئاسی" ناسرا، لەکۆتایی مانگی ڕابردوویش ژیانی ھاوسەرێتی لەگەڵ "ئیمان ئەلبانی" شاجوانی پێشووی وڵاتی مەغریب پێکھێنا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟