چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی خواردنی سوڵتانەکانی عوسمانی "ڕوخامییە"

چۆنیەتی ئامادەکردنی خواردنی سوڵتانەکانی عوسمانی "ڕوخامییە"

پێداویستیەکان:


* یەک کیلۆ گۆشتی تکە.


* ٢٥٠ گرام گۆشتی قیمە.


* یەک پیاڵە برنج.


* یەک کەوچکی زەڵاتە کەرە.


* دوو گڵاس شیر.


* یەک کەوچکی زەڵاتە دارچین.


* دوو دانە بنێشتی ئاوی "بنیشتی کوردی".


* یەک کەوچکی چای خوێی ورد.


* یەک کەوچکی چای بیبەری ڕەش.

 

چۆتییەتی ئامادەکردنی:


* کەرەکە لە تاوەیەکی گەورەدا بتوێننەوە و گۆشتەکە لەناویدا سووربکەنەوە، تاکوو ڕەنگە گۆشتییەکە دەبێتە پەمەیی.


* خوێ و بیبەری ڕەشی بۆ زیاددەکەین، ئینجا ئاوی گەرم دەکەینە ناو تاوەکە تاکوو ئەو ئاستەی ئاوەکە سەر قیمەکە دادەپۆشێت، دواتر تاکوو ئەو کاتە دەیانکوڵێنین کە قیمەکە ئاوەکە ھەڵدەمژێت.


* ئینجا شیر و بینێشتی کوتراو و دارچین و برنجەکەیشی بۆ زیاددەکەین و دەیانکوڵێنین تاکوو ئەو کاتەی برنجەکە ئامادە دەبێت.


* لەلایەکی دیکەیش قیمەکان لەگەڵ خوێ و بیبەری ڕەش دەشێلدرێت و بەش بەش دەکرێت بەقەبارەی بندق.


* کاتێک برنجەکە ئامادەبوو قیمە بەش بەش کراوەکە دەکەینە ناو تاوە و تاکوو ١٥ خوولەک لەسەر ئاگری گەرم بەجێیان دەھێڵین.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟