تەندروستی

ینجی دونیا سوودی زۆری ھەیە بۆ ئەم نەخۆشییانە

یەنجی دونیا میوەکی بەتام و مێخۆشە لە وەرزی ھاویندا و چەندین سوودی ھەژمار نەکراوی ھەیە بۆ تەندروستی لەش.

ئەم میوەیە چەندین پێکھاتەی خۆراکی بەسوودی لەخۆ گرتووە وەکو ڤیتامین C و ماددەی بەکتینی و کارۆتینی و ڕێژەیەک لە شەکر و ڕیشاڵ.


میوەی ئینجی دونیا سوودێکی زۆری ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کەمکردنەوەی کێشی لەش دەکەن بەھۆی لەخۆگرتنی ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵ و شەکر کە دەبێتە ھۆی ھاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و کەمکردنەوەی ھەستی برسێتی.


ھەروەھا سوودی زۆری ھەیە بۆ ڕێگریگرتن لە نەخۆشی دڵ و زیاتر کارکردنی ڕیخۆڵەکان و سوودی زۆری ھەیە بۆ نەخۆشی گەدە و پەلکی ئەم میوەیە سوودی زۆر دەگەیەنێت بە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟