زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکرنی زەڵاتەی باینجان

چۆنیەتی ئامادەکرنی زەڵاتەی باینجان

پێداویستییەکان:

* یەک باینجان.

* یەک پیازی وردکراو.

* یەک تەماتەی وردکراو.

* یەک بیبەری وردکراو.

* کەمێک نەعناعی وشککراو.

* کەرەوز.

* سرکەی ھەنار.

* دوو کەوچک ڕۆنی زەیتون.

* ڕۆنی ڕووەکی بۆ سورکردنەوە.

* خوێ.

 

چۆنیەتی ئامادەکرنی:

* بانجانەکان بە شێوەی پارچەی درێژی بچووک ورد بکە، پاشان لە ڕۆندا سوری بکەوە.

* پیازە وردکراوەکە لە ڕۆندا سور بکەوە.

* بیبەر و تەماتەکە تێکەڵ بە پیاز و باینجانە سورکراوەکە بکە پاش ئەوەی کە سارد بوونەوە.

* لە دەفرێکدا پێکھاتەکانی دیکە تێکەڵ بکە و پاشان بەسەریاندا بکە و بە باشی تێکەڵیان بکە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟