زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی "زەڵاتەی باینجان"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "زەڵاتەی باینجان"

پێداویستییەکان:


* سێ دانە باینجان.


* دوو دانە تەماتە.


* چوار تا پێنج بیبەری درێژ.


* ھەشت  تا ١٠ لاسک مەعدەنوس.


* یەک دانە پیاز.


* سێ کەوچکی چای سماق.


* خوێ بەپێی پێویست.


بۆ سۆسەکەی:


* نیو پیاڵە ڕۆنی زەیتوون.


* سێ دانە سیری وردکراو.

 


* دوو کەوچکی کوپ ئاوی لیمۆ.


چۆنییەتی ئامادەکردنی:


* باینجانەکە قاش قاش دەکەین بۆ پارچەی بچوک و سوری دەکەینەوە.


* دواتر پیازەکەیش بە درێژی ورد دەکەین و سوری دەکەینەوە.


* ئیدی تەماتە و مەعدەنوس و بیبەرەکە ورد دەکەین بۆ پارچەی بچوک.


* دواتر ھەموویان تێکەڵ بە خوێ و سماقەکە دەکەین.


* لە کۆتاییدا ھەموو کەرستەکانی سۆسەکە تێکەڵ دەکرێت و بەسەر زەڵاتەکەدا دەکرێت، بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەجێی دەھێڵین تا تامەکە لەیەک ئاستدا دەرچێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟