زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی پەتاتە و باینجان بە کاری

ئامادەکردنی زەڵاتەی پەتاتە و باینجان بە کاری

پێداویستییەکان:
*یەک دانە باینجان.
*سێ دانە پەتاتە.
*دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.
*یەک کەوچک بەھاراتی کاری.
*بڕێک خوێ.
*کەرەوز بۆ ڕازاندنەوە.
*دوو کەوچک ڕۆنی زەیتون.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*باینجان و پەتاتەکان بەشێوەی چوارگۆشە وردبکەن و سووری بکەنەوە.
*کاتێک کە سارد دەبنەوە، ھەموو پێکھاتەکانی دیکەی بەسەردابکەن و تێکەڵاوی بکەن.
*بە کەرەوز بیڕازێننەوە و پێشەکەشی بکەن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟