زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "ھێلکە و تەڕەپیاز" بۆ ڕێجیمکردن

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "ھێلکە و تەڕەپیاز" بۆ ڕێجیمکردن

پێداویستییەکان:


* دوو دانە گەڵای غار.


* چوار دانە پیازی تەڕ.


* دوو دانە ھێلکە.


* یەک کەوچک سۆسی خەردەل.


* یەک کەوچک سرکەی سێو.


* بڕێک شەکر.


* ١٠٠ ملیلتر ڕۆنی زەیتوون.


* خوێ و بیبەری ڕەش.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* مەنجێڵێک پڕ لەئاو بکەن و پیازەکان لەناوەڕاست بکەنە دوو کەرت، گەڵای غار و خوێ بۆ زیاد بکەن تا دەکوڵێت.


* ھێلکەکە لەناو ئاو بکوڵێنن و پاکیبکەن، پاشان ورد وردیبکەن.


* لەناو دەفری پێشکەشکردن پیازەکان دابنێن و ھێلکەکەی بەسەردابکەن، شەکر و خوێ و سرکە و گیراوەی خەردەل و ڕۆنی زەیتونەکەی بەسەردابکەن.


* لەکۆتاییدا بیبەری ڕەش بەسەر ھەموو زەڵاتەکەدا بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟