زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی پاقلە و نۆک بەشێوازی یۆنانی

ئامادەکردنی زەڵاتەی پاقلە و نۆک بەشێوازی یۆنانی

پێداویستییەکان:
*دوو کوپ لەنۆک و پاقلەی کوڵاو.
*دوو خەیاری وردکراو.
*١٠ دانە تەماتەی بچووکی ترش.
*یەک دانە پیازی وردکراو.
*دوو دەنک سیری وردکراو.
*زەیتونی وردکراو.
*یەک پارچە پەنیری جۆری ڤیتا.
*گیراوەی یەک دانە لیمۆ.
*خوێ و بیبەری ڕەش.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ھەموو سەوزە وردکراوەکان لەگەڵ پاقلە و نۆکەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن.
*پەنیر و زەیتونەکەی بۆ زیاد بکەن.
*خوێ و بیبەری ڕەش و گیراوەی لیمۆیەکەی بۆ زیاد بکەن و تێکەڵاوی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟