زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی پەتاتەی سورەکراو بە گیراوەی لیمۆ

ئامادەکردنی زەڵاتەی پەتاتەی سورەکراو بە گیراوەی لیمۆ

پێداویستییەکان:
*دوو دانە پەتاتە.
*دەسکێکی بچووک مەعدەنوس.
*یەک دانە پیازی وردکراو.
*دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.
*دوو کەوچک سرکەی سپی.
*دوو کەوچک ڕۆنی زەیتون.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*پەتاتەکان لەناو ڕۆن سووربکەنەوە، لە لایەک دایبنێن.
*لەناو دەفرێکی دیکە پیاز و مەعدەنوس و گیراوەی لیمۆ و سرکەکە تێکەڵاو بکەن، خوێ و ڕۆنی زەیتونەکەی بۆ زیادبکەن، پاشان بەسەر پەتاتەکەی دا بکەن و پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟