زەڵاتە

ئامادەکردنی زەڵاتەی سەوزەی سڵق

ئامادەکردنی زەڵاتەی سەوزەی سڵق

پێداویستییەکان:
*یەک کیلۆ سڵق.
*یەک کوپی بچووک سرکە.
*دوو دەنک سیر.
*دوو دانە بیبەری سوور.
*یەک دانە پیاز.
*خوێ و بیبەری ڕەش.
*نەعناعی وشککراو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*سڵقەکە وردبکەن و کەمێک لەناو ئاو بیکوڵێنن.
*سەوزەکانی دیکە وردبکەن، کاتێک سڵقەکە سارد دەبێتەوە، پێویستە ھەموویان تێکەڵاوبکەن.
*خوێ و بیبەری ڕەش و نەعناعی وشککراو و سرکەکەی بەسەردابکەن و پێشکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟