زەڵاتە

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "خەیار بە شبیت"

چۆنیەتی ئامادەکردنی زەڵاتەی "خەیار بە شبیت"

پێداویستییەکان:


* دوو کوپ ماست.


* یەک دانە تەماتە.


* یەک دانە خەیار.


* یەک پیاز.


* دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.


* دوو کەوچک سەوزەی شبیتی وردکراو.


* خوێ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ھەموو سەوزەکان وردبکەن.


* شبیتەکە بۆ ماستەکە زیادبکەن.


* لەناو دەفری پێشکەشکردن سەوزەکان بکەنە ناو سۆسی ماستەکە خوێ و گیراوەی لیمۆکەی بۆ زیادبکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟