سینەما

ئەستێرەیەکی جیھانی کۆچی دوایی کرد

"زازا گابور" ئەستێرەی ھۆلیوود لەتەمەنی ٩٩ ساڵی بەھۆی نەخۆشی دڵ لەماڵەکەیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ھەواڵی ماڵپەڕە جیھانییەکان، ھاوسەری "زازا گابور" ئایشکرایکردووە، بەھۆی لێدانی جەڵتەی دڵ خانمە ھونەرمەند لەماڵەکەیدا لەشاری لۆس ئەنجلوس کۆچی دوایی کرد.

 

جوانی ئەم خانمە وایکردبوو کە نۆجار لەژیانیدا ھاوسەرگیری بکات، ھەروەھا بەپێی سەرچاوەکان ھەریەک لەسەرۆکی ئەمریکا "جۆن کەنەدی" و "ئەلفیس بریسلی" داوای ھاوسەرگیری لێبکەن، بەڵام خانمە ھونەرمەند ڕەتیکردووەتەوە.


ئەکتەری ھۆلیوود"زازا گابور" ساڵی ١٩١٧ لەوڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، بەڕۆڵ گێڕانی لەدوو فیلمی ھۆلیوود لەساڵی  ١٩٥٢ بۆ ١٩٥٣ ناوبانگییەکی زۆری پەیداکرد، پاشان بووە ئەستێرەیەکی دیار لەناو جیھانی ھۆلیوود.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟