تەندروستی

بۆ ڕێگری کردن لە تێنویەتی و برسییەتی بەم شێوەیە ژەمی پارشێوان بەڕێبکەن

گرنگی ژەمی پارشێوان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دوای چەندین کاتژمێر کەسی بەڕۆژوو بە بێ خۆراک و ئاو دەمێنێتەوە، بۆیە دەبێت بەپێی چەند بنەمایەک ژەمە ڕێک بخرێت.

بۆ ڕێگری کردن لە برسییەتی و تێنویەتی، مانەوەتان بە وزەیەکی باش بە درێژایی ڕۆژ، پێویستان بە چەند خاڵێکی گرنگ ھەیە، کە پەیوەستن بە باری تەندروستی.
 

بۆ ئەم مەبەستە لە ژەمی پارشێوان ئەم ھەنگاوانە ئەنجام بدەن:
*بڕێکی باش لە ئاو بخۆنەوە: بەردەوام ئاگەداری بڕی ئاو بن لە نێوان ژەمی بەربانگ و پارشێوان، بەمەیش وا دەکات ھەست بە تێنویەتی و لەدەستدانی وزەی لەش نەکەن.
*نەنووستنی ڕاستەوخۆ لە دوای ژەمی پارشێو: کاتێک ژەمی پارشێو دەخۆن، ڕاستەوخۆ مەچنە ناو جێگەوە، ھەندێک چالاکی جەستەیی ئەنجام بدەن، تاکو کرداری ھەرس دەست پێدەکات، لەشیش سوود لە ماددە خۆراکییەکان وەردەگرێت.
*خۆراکی سووک لە ژەمی پارشێو ھەڵبژێرن: بەردەوام لەگەڵ خێزانەکەتان ھەوڵبدەن ئەو خۆراکە ھەڵبژێرن کە سووکن و بێ چەوریین.
*دووربکەونەوە لە خوێ و بەھارات: بەھیچ شێوەیەک نابێت بڕێکی زۆر لە بەھارات و خوێ لەناو ژەمی خواردنی پارشێوان ھەبێت، بەھۆی ئەوەی ھەستی تێنویەتی و برسییەتی زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەیشدا کرداری ھەرس قوڕس نابێت.
*توخمی پۆتاسیۆم: خواردنی ئەم توخمە وا دەکات، لە ڕۆژدا کەمتر ھەست بە تێنویەتی بکەن، بۆیە ئەو خۆراکانە بخۆن کە لەم توخمە پێکھاتووە، وەکو فستق و ئەڤۆکادۆ و بەرھەمەکانی شیر و ماست بە زۆری بخۆن.
*دوور بکەونەوە لە گیراوە گازییەکان: بەھۆی ئەوەی گیراوە گازییەکان وا دەکات ھەست بە پڕبوونی گەدە بکەن، کاتێکیش لەسەری دەخەون، تووشی ھەست کردن بە ناخۆشی کرداری ھەرس دەکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟