تەندروستی

زیانە سەرەکییەکانی نەخواردنی نانی بەیانی

پسپۆڕانی بواری خۆراکی بەردەوام ئاگەداری مرۆڤەکان دەکەنەوە کە دەبێت گرنگی بە خواردنی نانی بەیانی بدەن.

ژەمی بەیانیان یەکێکە لەژەمە سەرەکییەکان، لەشی مرۆڤ بەگشتی زۆر پێویستی بەو بڕە خۆراکە کەلەبەیانیان دەیخوات، بەھۆی ئەوەی لەش دوای نووستن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی درێژ پێویستی بەماددەی خۆراکی گرنگ ھەیە.
 

بۆیە نەخواردنی ژەمی بەیانیان ئەم چەند زیانەی دەبێت:
*نەخواردنی نانی بەیانی دەبێتە ھۆی قەڵەوی: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک مرۆڤ گرنگی بەژەمی بەیانیان نادات، وا دەکات بەدرێژایی ڕۆژ ھەست بەبرسییەتی بکات، ھەروەھا خەستی دەردانی ماددەی ئەنسۆلین کەمدەکاتەوە لەلەشدا و ھەوڵدەدات ھۆڕمۆنی چەورییەکان لەلەشدا بەرزببێتەوە.
*دەبێتە ھۆی پەیدابوونی نەخۆشی بیرچوونەوە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ٢٠٠٥ ئەو منداڵانەی کە نانی بەیانی دەخۆن خاوەن ھزر و بیرکردنەوەیەکی بەھێزن، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەو منداڵانەی گرنگی بەنانی بەیانی نادەن خێرا شتەکانیان له بیر دەچێتەوە.
*ئەگەری نەخۆشی شەکرە بەرزدەکاتەوە: دەرکەوتووە ئەو خانمانەی گرنگی بەنان خواردنی بەیانیان نادەن، بەڕێژەیەکی زۆر زیاتر تووشی نەخۆشی شەکرە دەبنەوە.
*ھەستکردن بەماندوویەتی: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ١٩٩٩ کاتێک مرۆڤ گرنگی بەخواردنی نانی بەیانی نادات، ڕێژەی ڤیتامین و پرۆتینەکان لەلەشیاندا کەمدەبێتەوە و دەبێتە ھۆی ھەستکرد بەھیلاکی و ماندوویەتی لەناوەڕاستی ڕۆژدا.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟