خێزان

ئاگەداری بن ھەرگیز بە پەلەکان منداڵەکانتان ھەڵمەگرن

کۆمەڵەی پزیشکی بۆ منداڵان لەوڵاتی ئەڵمانیا ئاشکرایکردووە، دایکان و باوکان بە بەرزکردنەوەی پەلەکانی سەرەوەی منداڵەکانیان زیانێکی زۆریان پێ دەگەیەنن.

کۆمەڵە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر دایکان و باوکان منداڵەکانیان بە پەلەکانی سەرەوە بە دەست ھەڵبگرن، ڕەنگە لە ساتێکدا بکەونە سەر زەوی و ببێتە ھۆی دەرچوونی چۆکەکانیان، بەم شێوەیەش ئازارێکی توند لە قاچەکانیان پەیدادەکات.
 

ھەر بەم پێیە کاتێک منداڵەکانتان تووشی لێکترازانی چۆکەکان دەبن و خواربوونەوەیەک لە چۆک و ئیفلیجی چۆکەکان دەبنەوە، ئەوا نیشانەیەکن بۆ کاردانەوەی ئەنجامدانی ئەم کارە.
 

لەم دۆخەدا پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتی بکەن، بۆ دووبارە گەڕانەوەی لێکترازانی چۆکەکان، چونکە ئەگەر دۆخەکە گەشەبکات، ئەوا تووشی نەجووڵانی خوێن و نەجووڵانەوەی پەلەکانی خوارەوە دەبن، بۆیە دایکان و باوکان واباشترە لەناوچەی سک و سینگ منداڵەکانیان ھەڵبگرن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟