تەندروستی

بەکارھێنانی بۆن ئەم زیانە تەندروستیانەی ھەیە بۆ منداڵان

ماددە بۆنخۆشکەرەکان لەم سەردەمەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەربڵاوە، ھەموو کەسێک لەژیانی ڕۆژانەی بەکاریدەھێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا زیانی تەندروستی ھەیە.

لێکۆڵێنەوە نوێییەکان دەریانخستووە، کەوا زۆربەی مارکەکانی بۆنە بەناوبانگەکان و بەربڵاوەکان لەبازاڕەکاندا لەپێکھاتەی کیمیایی ژەھراوی پێکھاتووە کە لەبەرھەمەکانی نەوت دەست دەکەوێت بۆیە زیانی تەندروستی پەیدادەکات.
 

بەشێکی زۆر لەبۆنەکانی پارفوم و سپرای لەش و بەرھەمەکانی کۆلۆنیا لەکۆمەڵێک ماددەی ژەھراوی پێکھاتوون زیان بەتەندروستی لەشی منداڵان دەگەیەنێت، بەتایبەتی زیانیش بەئەندامە ھەستیارەکان و گەشەکردنی لەش دەگەیەنێت، جگەلە بۆنەکانیش، ھەندێک لەبەرھەمە پاککرەوەکان کەبەتایبەتی بۆ بۆن خۆشکردنی جلوبەرگ  و لەش بەکاردەھێنرێت بەھەمان شێوە کاریگەری خراپیان ھەیە لەسەر تەندروستی منداڵان ھەیە.
 

جگەلەو کاریگەرییە سەرەکییانە کەبەپلەی یەکەم کاریگەری لەسەر تەندروستی کۆرپەلە ھەیە، ئەم بەرھەمانە دەبێتە ھۆی خوڵقاندنی کۆرپەلەی کەمئەندام و لەئەنجامی کەمبوونەوەی بەرگری لەشیش نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەکو، نەخۆشی شێرپەنجە، ھەروەھا لەڕووی دەروونییەوە مرۆڤ تووشی نەخۆشی خەمۆکی و نەمانی وزە دەکات.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟