ستایل

بەم پێکھاتەیە بە ماوەی یەک ھەفتە ڕزگارت دەبێت لە زیبکەی پێست

زیبکەی پێست کێشەی ھەموومانە بەتایبەتی لە پێستی ڕوخسار کە شێوەیەکی جوان نادات، لێرە بەم پێکھاتەیە دەتوانن ڕزگارتان بێت لە زیبکە بە شێوەیەکی سروشتی.

پێداویستیەکان:


* دوو کەوچک فازەلین.


* یەک کەوچک ڕۆنی بادەم و زەیتی زەیتوون.


* یەک زەردێنەی ھێلکە.


* یەک کەوچک ھەنگووین.


* یەک دانە ئەڤۆکادۆ.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* فازەلینەکە بتوێننەوە.


* دواتر ھەموو پێداویستییەکانی دیکە تێکەڵ بکەن لەگەڵ فازەلینەکە.


* تێکەڵەکە تێک بدەن تا وەکو ھەویری لێدێت و بۆ ماوەی دە خولەک چاوەڕێ بکەن.


* ڕوخسارتان بە باشی بشۆن و بۆ ماوەی بیست خولەک چاوەڕێ بکەن.


* پاشان ئەم تێکەڵەیە بدەن لە ڕوخسارتان بۆ ماوەی پێنج خولەک مەساجی بۆ بکەن.


* ئینجا نیو کاتژمێر پێوە دەمێنێتەوە و دواتر بە پەمۆیەکی تەڕ ڕوخسارتان پێ پاک بکەنەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟