خێزان

بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی منداڵەکانتان ئەم کارە بکەن

لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ڕێژەی زیرەکبوونی منداڵ پەیوەستە بە کاریگەری بەسەر بردنی کاتەکانیان لەگەڵ باوکانیان، بەوەی باری دەروونیان تەندروستر دەبێت.

لە لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی لەندەن ھاتووە، دوای ئەوەی  داوا لە کۆمەڵێک باوک کراوە، کاتی بەسەربردنیان  لەگەڵ منداڵەکانیان بۆ ماوەی چەند مانگێک زیاتر بکەن، بەمەبەستی زیادکردنی ئاستی زیرەکییان، بەھۆی ئەوەی باوکان زیاتر ھێمنن و ھەستیارن و کەمتریش شڵەژاون لەکاتی دروست کردنی کەسایەتی منداڵەکانیان، بەمەیش زیاتر ئاستی زیرەکی منداڵەکانیان بەرزدەکەنەوە.
 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"، بەشداریکردنی باوکان لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لە تەمەنی یەک ساڵیدا دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی تواناکانیان لەھەموو ڕووەکانەوە،ئەمەیش دوای ئەوەھات کە ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر ١٢٨ باوک ئەنجام درا، کە تەمەنی منداڵەکانیان سەرەوەی سێ مانگی بوون، لەڕێگەی چەند پارچە ڤیدیۆیەک توانای منداڵەکانیان تۆمارکرد، تاکو تەمەنی یەک ساڵی لەکاتی ئەنجامدانی یاریکردن و چالاکی جووڵەیی، دەرکەوتووە کاتێک منداڵەکان لەگەڵ باوکیان ئەم چالاکییانە ئەنجام دەدەن تواناکانیان زیاترە لەچاو ئەو منداڵانەی کە لەگەڵ ئەندامی دیکەی خێزانەکە ئەنجامی دەدەن.
 

لە کۆتاییدا زانایان ئاماژەیان بەوە داوە پەیوەندییەکی ئەرێنی بوونی ھەیە لەنێوان پلەی یاریکردنی منداڵ لەگەڵ باوکانیان و ئاستی زیرەکی منداڵان، بۆیە وا باشترە لەھەفتەیەکدا باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان یاری بکەن یان چەند چالاکییەکی جووڵەیی ئەنجام بدەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟