تەندروستی

دوای خوێندنەوەی ئەم ھەواڵە خانمان چیدی حەپی پاراسیتامۆل ناخۆن

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئەو خانمانەی زیادەڕۆیی دەکەن لەخواردنی حەپی پاراسیتامۆل و پرۆفین لەداھاتوودا ھەستی بیست لەدەست دەدەن.

ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەماڵپەڕی "دەیلی ئێکسپرێس" بڵاوکراوەتەوە، لەئەنجامی چەند تاقیکردنەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە، ئەو خانمانەی کە لە ھەفتەیەکدا دووجار حەپی پاراسیتامۆل بخۆن بۆ ماوەی دووساڵ، کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر ھەستی بیستن.

 

لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لەحەپە ئازارشکێنەکان و نەھێشتنی ئازاری سەر بەپلەی یەکەم دەبێتە ھۆی نەمانی ھەستی بیستن لەتەمەنێکی دیاریکراوی گەورەییدا.

 

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر ٥٤ ھەزار خانم کراوە کە تەمەنیان لەنێوان ٤٨ بۆ ٧٥ ساڵی بووە، ئەو خانمانەی کەھەستی بیستنیان کەمبووە بەھۆی زۆر خواردنی حەپی پاراسیتامۆل بووە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟