دراما

بەڤیدیۆ... "ییت" لەگەڵ شاجوانێکی دیکە دەبێتە خۆشەویست

درامایەکی دیکەی "ییت" لە کوردستان پەخش دەکرێ

"تۆڵگەھان سایشمان" ئەکتەری ناسراوی تورک، ناسراو بە "ییت" درامایەکی دیکەی لە ھەرێمی کوردستان پەخش دەکرێ.

 

ناوی دراماکە "سەرەمی لالە"ـیە و ١٣٦ ئەڵقەیە، لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای "ئەڤشار فیلم"ـە و ھەریەک لە ئەکتەران "تۆڵگەھان سایشمان و سیرینە ساریکایە" ڕۆڵی سەرەکی تێدادەبین، بڕیارە بەمزووانە لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس شۆ" پەخش بکرێت.

 

"سیرینە ساریکایە" لە شاری ئەنقەرە لەدایکبووە و تەمەنی ٢٦ ساڵە، بەشداری لە چەندین دراما کردووە، ھاوەڵی یەکەمی شاجوانی ساڵی ٢٠١٠ـی تورکیا بووە، "تۆڵگەھان سایشمان"ـیش ساڵی ١٩٨١ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، سەرەتا وەکو نمایشکار دەستی پێکردووە، پاشان ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە ئەکتەر، بە ڕۆڵی "ییت" لە درامای "ھەرگیز وازناھێنم" ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟