دراما

بەڤیدیۆ... خەڵاتکردنی "حەمە دەمبڵ" وەکوو سەرکەوتووترین ئەکتەری بواری کۆمیدیا

دوای ئەوەی لەڕاپرسی پێشوو "حەمەدەمبڵ" وەکوو سەرکەوتووترین ئەکتەری بواری کۆمیدیا ھەڵبژێردرا، دوێنێ لەلایەن دامەزراوەی میدیایی"کەی مەگەزین"خەڵاتکرا.


لە ڕاپرسیەکە ھەشت ئەکتەری بەناوبانگی بواری کۆمیدیای کوردی بەشداربوون،، "عیرفانی وەستا محەمەد" ناسراو بە "حەمە دەمبڵ" زۆرترین دەنگی لە ڕاپرسییەکە بەدەستھێنا، "ماھیر حەسەن"ـیش دووەم زۆرترین دەنگ بوو، ھەروەھا "حەمکۆ" سێیەم زۆرترین دەنگی لە ڕاپرسییەکە بەدەستھێنا.

 

دوێنێش لە شاری ھەولێر "عیرفانی وەستا محەمەد" لەلایەن دامەزراوەی میدیایی "کەی مەگەزین" خەڵاتکرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟