موزیک

بەڤیدیۆ... گۆرانییەکەی "بێژەن جەزا" لە بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" ببینە

"بێژەن جەزا" گۆرانیبێژی گەنجی کورد، لە بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" بەشداری کرد و بە گۆرانییەکەی سەرنجی ئەندامانی لێژنەی دادوەری ڕاکێشا.

دوێنێ شەو "بێژەن جەزا" یەکەم گۆرانی پێشکەشی ئەندامانی لێژنەی پرۆگرامەکە کرد، ئەوەیش دوای ئەوەی بێژەن توانیوی لەشاری ھەولێر بەشداری تاقیکردنەوەکانی قۆناخی یەکەم بکات و سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، دواتر چووەتە بەیروت و لەپێش ئەندامانی لێژنە "وائیل کفوری، نانسی عەجرەم، ئەحلام، حەسەن شافعی" کە دوێنێ شەو بەرنامەکە پەخشکرا یەکێک لە مەقامەکانی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "تایەر تۆفیق"ـی گوتەوە و ھەر چوار دەنگی ئەندامانی لێژنەی بەدەستھێناوە.

 

"ئەرەب ئایدڵ" یەکێکە لە بەرنامە بەناوبانگ و پڕ بینەرەکانە کە لەکەناڵی"MBC" ئێستە وەرزی چوارەمی پێشکەش دەکرێت، لە وەرزەکانی پێشوو "پەرواز حوسێن و عەمار کوڤی" بەشدارییان کردووە.


 
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟