ھەمەڕەنگ

"دڵنیا کامووسی" لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەکەی گریا

"دڵنیا کامووسی" خانمە ئەکتەر و پێشکەشکار لە کاتی وێنەگرتنی نوێترین بەرنامەی کە لە شاری سلێمانییە گریا.


"دڵنیا" پێشکەشکاری بەرنامەی "ماڵئاوا" کە لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس" پەخش دەکرێت، لە کۆتا بەرنامەی کە لە شاری سلێمانی لە ماڵی ھونەرمەندی کورد "کەریم غەمزەیی"بوو کاتێک ناوبراو گۆرانی دەڵێ "دڵنیا"ـیش فرمێسکی لەچاو ھاتووەتە خوارەوە و گریاوە.

 

"دڵنیا کامووسی" لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری بۆکان لەدایکبووە،  ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم کاری ھونەری کردووە، دبلۆمی ھەیە لە زانستی مرۆڤایەتی، ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟