دراما

بەڤیدیۆ... ئەستێرەیەکی بەناوبانگی "پارچەپارچەبوون" دراماکە بەجێدەھێڵێت

"باریش فالای" ئەستێرەی تورک ناسراو بە"ھاڕون" لە درامای "پارچەپارچەبوون"، دراماکەی بەجێھێشت.

بۆ ئەم مەبەستە "ئەرکان پەتەکایا" ئەستێرەی تورک ناسراو بە "جیھان" و ستافی دراماکە بەم بۆنەیەوە، ئاھەنگێکی بچووکیان بۆ "باریش فالای" ئەستێرەی تورک سازکرد.
 

ھەروەکو لەپارچە ڤیدیۆیەکە دەرکەوتووە، ھەردوو ئەستێرە لەگەڵ ستافەکە ئاھەنگێکی بچووکیان سازکردووە، ھەروەھا "باریش" کۆتا وتەی پێشکەش بە ستافەکە دەکات، ئەمەیش وایکرد "ئەرکان" ئاماژەی بەوە بدات کە دراماکە بەم نزیکانە کۆتایی پێ دێت.
 

"باریش فالای" ئەکتەر ساڵی ١٩٧٢ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، بەڕۆڵی "ھاڕوون" لەناو درامای "پارچەپارچەبوون" ناسرا لەناو خەڵکدا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟