موزیک

گۆرانی پەیامێکی بەھێزە

ھێمن حەسەن.

کورد بوون و گەیاندنی ئازارەکانی کورد بوون، بەیان کردنی تراژیدیا و داواکاری بەدەست ھێنانی مافی مرۆڤ بوون، مافی ژیان کردن و وەک مرۆ ژیان، ھەر بە تەنھا بەبەیاننامەیەکی کرچ و کاڵی حزبەکان و ڕیز کردنی وشەی سۆز بزوێن و یاری کردن و دنە دانی ھزر و بیری مرۆڤەکان، بە خۆنیشاندان و ڕێپێوان و گردبوونەوە و کۆبونەوەو ھەموو ناوە سواوەکانی تر نییە، دەکرێ ھونەر ئامراز و ڕایەڵی گەیاندنی ھەموو ئەوانە بێت، موزیک و گۆرانی، شانۆ و سنەما، تابلۆ و کەڤاڵی شێوەکاری، ھەموو ئەوانە لەوەیە باشتر سۆزی مرۆڤایەتی ببزوێنن، ھەستی خەڵک بووروژێنن.
 ماھیر ئەمین و بەرھەمە ھونەرییەکانی، دەکرێ نمونەی زیندوو بن، پەیامی ھونەری موزیک و گورانی کوردی، ھەر بەتەنھا سێ پێی ی و سوسکەیی و شێخانی نیە، تەنێ چەپەیی و ھەڵپەڕین و چەپڵە و چەقەنە نییە، ھونەر پەیامە، گۆرانی گوتارێکی بەھێزی ھەڵقوڵاوی ناخ و دەروونی ھونەرمەندێکی بریندارە، ھزری مرۆیەکی عەگیدە، سۆزی دڵشکاوێکی نیشتیمانە، نەشئەی سۆفییەکی بیمارە، ئیتر دەکرێت بە ھونەر ئێش وئازارەکانمان بە جیھانی دەرەوە ئانا کەین کە ئێمەش ھەین، ئێمە کوردین، بەرلەوەش ئێمەش مرۆڤین و مافی ژیانمان ھەیە.
بندەستی-ی ماھیر ئەمین، نمونەیەک لەو پەیامانەیە و با ھەر یەکەمان لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەیەوە بیگەیەنین بە دونیای دەرەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟