دراما

بەڤیدیۆ: خانمە ئەکتەرێکی کورد جیابوونەوەی خۆی لە ھاوسەرەکەی ئاشکرا کرد

"ڕووپاک عەبدولقادر" خانمە ئەکتەر، چەندینجار باسی جیابوونەوەی لەلایەن خەڵکەوە باسکردبوو، بەڵام بۆ یەکەمینجار لە ڕێگەی "Kmagazin"جیابوونەوەکەی ئاشکراکرد

ڕووپاک  لە لێدوانێکی تایبەتی بە "Kmagazin"گوت: ساڵێک زیاترە لە ھاوسەرەکەم ھونەرمەند و نووسەر "نازم دڵبەند" جیابووینەوە، منیش وەکو ھەر کەسێکی دیکە مرۆڤم ھەقی خۆم ھەیە لە ژیان و ھەقی ئەوەشم ھەیە بڕیارم بدەم لە ژیانم، جیابوونەوەشمان لەبەر چەند ھۆکارێکی تایبەتی بووە دوای ٣٣ساڵ بەیەکەوە بوونمان ئەم بڕیارمداوە.
 
زیاتریش گوتی: جیابوونەوە زۆر لەوە باشترە مرۆڤەکان درۆ لەگەڵ خۆیان بکەن، ئێستەش جیابوونەوە لە کۆمەڵگەی ئێمە بۆتە شتێکی ئاسایی، ھیودارم ئەویش لە ژیانی خۆی لە داھاتوو سەرکەتووبێت، دەمەوێت ئەو ژیانەی ھەمە لەگەڵ منداڵەکانم بەسەری ببم.
 
ڕووپاک عەبدولقادر لە دایکبووی ساڵی ١٩٦١ـی ھەولێرە، یەکەم زنجیرە دراما کە ناوبانگی پێ دەرکردووە "لاس و خەزاڵ"بووە لە ساڵی ١٩٨٢، بەشداری بەردەوامی ھەبووە لە دەیان شانۆگەری و ھەروەھا لە بواری سینەما و دراما وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟