ھەمەڕەنگ

"کەیلان"دوای یەک ساڵ دابڕانی دەگەڕێتەوە سەر شاشە

چی بە بینەران دەڵێ و بۆچی لە شاشە بزر بوو و لەکام کەناڵ بەرنامە پێشکەش دەکات؟

"کەیلان" خانمە پێشکەشکاری ناسراوی کورد، دوای ساڵێک دابڕانی لەشاشە ئەم ھەفتەیە دەست بە بەرنامەکەی دەکاتەوە.

 

"کەیلان" ئەمڕۆ یەکەم بەرنامەی تۆمارکردن و "کەی مەگەزین"ـیش لەوێ بوو، بەرنامەکەی بە ناوی "ماڵی ئێمە" لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس " پێشکەش دەکرێت.

 

کەیلان" ماوەی چەندین ساڵە وەکوو پێشکەشکار کار دەکات، بە ھەردوو بەرنامەی "خوانی ئێمە و ماڵی ئێمە" ناوبانگی دەرکردووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟