موزیک

بەڤیدیۆ... بەشێک لە "مەڕۆ"ـی "کیژان ئیبراھیم خەیات"ببینە

"ھەژان ھێرش" خانمە ئەکتەر و پێشکەشکار، ئەمجارە جیاواز لە کارەکانی پێشووی کاری دەرھێنانی بۆ کلیپی خانمە گۆرانیبێژ "کیژان ئیبراھیم خەیات" کردووە.


"ھەژان" سەبارەت بەم کارەی لە لاپەرەی خۆی لە فەیسبووک نووسویەتی: لە ھەنگاوێکی نوێی ھونەریمدا وەک سیناریۆ و دەرھێنان کارم بۆ گۆرانی "مەڕۆ"ـی خاتوو "کیژان ئیبراھیم" کردووە.

 

زیاتریشی نووسیبوو: ساڵێک لەمەوبەر خەونم بە کلیپ کردنی تراکی "مەرۆ"ـی خاتوو "کیژان"ـەوە دەبینی، ساڵێکە خەریکی نوسینی سیناریۆ و ئامادەکردنی بووم، خۆشحاڵانە کە ئەم خەونەیشم ھاتەدی، لە شەوی سەری ساڵ ئەم کارە نوێیە بڵاودەبێتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟