موزیک

بەڤیدیۆ..."لەنجە عەلی" ئازاری بوونی بڵاودەکاتەوە

"لەنجە عەلی" خانمە گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە ناوی گۆرانییەکە "ئازاری بوون"ـە و ئاوازی خۆیەتی.

لەنجە لە لێدوانێکی تایبەتی بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: نوێترین گۆرانی من بە ناوی "ئازاری بوون"ـە کە ئاواز و تێکستی خۆمە و کاری دابەشکردنی موزیک لەلایەن "سینا عەلم" کراوە، پێشکەشی بە سەرجەم ھەوادارانم دەکەم.

 

"لەنجە عەلی" یەکێکە لەو خانمە دەنگە خۆشانەی لە کوردستان ھەوادارێکی زۆری ھەیە بە شێوازێکی کەلتوری و فۆلکلۆریانە گۆرانیەکانی بڵاودەکاتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟