موزیک

بەڤیدیۆ..."میران" بێوەفای بڵاوکردەوە

"میران عەلی" گۆرانیبێژی کورد، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "بێوەفا" بڵاوکردەوە.

"حەمەی شەم" دەرھێنەری کلیپەکە لە لێدوانێکی بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: نوێترین کاری ھونەری ھونەرمەند "میران عەلی" کلیپ کردنی بەرھەمێکی بە ناوی "بێوەفا"  ئاواز و ھۆنراوەی ھونەرمەند "شەھریار حەسەن" ئامادەی کردووە و کاری موزیکی "ئارام سەردار" کردوویەتی و "ھاوژین بلانکا" کاری میکس و مایسرێنگی بۆ کردووە.

 

زیاتریش گوتی: گۆرانییەکە خۆم کاری وێنەگرتن و دەرھێنانم بۆ کردووە، زیاتر گرنگیمانداوە بە جوانی کوالێتی بەرھەمەکە داوە، ئەم کارەی میران لە بەرھەمەکانی دیکەی تەواو جیاوازە، بەرھەمەکە پەیامێکی ھەیە ھیوادارین لە کاتی بڵاوکردنەوەی بیبینن.

 

"میران" ساڵی ١٩٩٥ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. ساڵی ٢٠١٣ بەشداریی بەرنامەی خۆشترین دەنگی کرد، بەڵام نەیتوانی سەربکەوێت، زیاتر بە گۆرانی "سلێمانی" ناوبانگی پەیداکرد.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟