موزیک

بەڤیدیۆ... "نانسی" ڤیديۆیەکی کارتۆنی خێزانەکەی بڵاودەکاتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "نانسی عەجرەم" ئەستێرەی لوبنانی پارچە ڤیدیۆیەکی خێزانەکەی بڵاودەکاتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام "نانسی عەجرەم" گۆرانیبێژ ڤیدیۆ کلیپێکی خۆی و منداڵەکانی و ھاوسەرەکەی بەشێوەی کارتۆنی "سانتا کلوز" بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی "مەسیح" بڵاوکردەوە.

 

لەو ڤیدیۆیەدا خانمە ھونەرمەند و خێزانەکەی بەشێوەیەکی کارتۆنی سەما دەکەن، ھەروەھا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە جەمسەری باکوور دیاری بابە نوئێل پێشەکەش دەکەن.

 

گۆرانیبێژ "نانسی عەجرەم" ساڵی ١٩٨٠ لە وڵاتی لوبنان لەدایکبووە، ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ "ھاشم" پزیشکی ددان ھاوسەرگیری کردووە، ساڵی ٢٠٠٩ بوونە خاوەنی کچێک بەناوی "مێلا"، ساڵی ٢٠١١ بوونە خاوەنی کچێکی دیکە بەناوی "ئێلا".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟