موزیک

سامی نور "بێ نەوایان" بڵاودەکاتەوە

سامی نور "بێ نەوایان" بڵاودەکاتەوە

"سامی نور"ـی گۆرانیبێژ بەرھەمێکی  نوێی بڵاودەکاتوە کە  باس لە جەنگ  و  ئاوارەبوون،  دواین  روودانەوەکان  و دەرھاویشتەکانی جەنگ دەکات.


 

"سامی نور" بە "کەی مەگەزین"ـی گوت:  دواین کاری  ھونەریم بڵاوکردنەوەی کلیپێکە بە ناوی "بێ نەوایان" ھۆنراوەی لە لایەن فەرھاد برادۆستی"ـەوە،  نوسراوە  و کاری موزیکی لە لایەن ئەڤشین شکوریەوە  ئامادەکراوە.  ئەم کارەم وەک ھاوخەمییکە بۆ ئاوارەکان و منداڵە نازدارەکانی بێ باوک و درێژ کردنی دەستی یارمەتی بۆیان و یارمەتی دانیان وەک ئەرکێکی مرۆیی.

 

زیاتریش گوتی: بەرھەمی "بێنەوایان" لە لایەن  دەرھێنیەری  ناسراوی  شاری ھەولێر  یوسف لەشکری  کاری بۆکراوە.

 

"سامی نور"  لە دایکبووی  ساڵی ١٩٩٧ی شاری  ھەولێرە  خاوەنی  چەند  بەرھەمێک  و سروودە،  دواین کاری ھونەری بڵاوکردنەوە  کلیپی "رێگای ئەشق"بوو، لە ئێستادا  لە وڵاتی  میسر  دەژی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟