ھەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ... خەڵاتکردنی "ساز ئاسۆ" وەکوو جوانترین پێشکەشکاری کورد

دوای ئەوەی لە ڕاپرسی ھەفتەی پێشوو "ساز ئاسۆ" وەکوو جوانترین خانمە پێشکەشکاری کورد ھەڵبژێردرا، ئەمڕۆ لەلایەن دامەزراوەی میدیایی "کەی مەگەزین" خەڵاتکرا.

لە ڕاپرسیەکە نۆ خانمە پێشکەشکاری کورد بەشداربوون، خانمە پێشکەشکار "ساز ئاسۆ" زۆرترین دەنگی لە ڕاپرسییەکە بەدەستھێنا، "ئەڤین ئاسۆ"ـیش دووەم زۆرترین دەنگ بوو، ھەروەھا "شەھیان تەحسین" سێیەم زۆرترین دەنگی لە ڕاپرسییەکە بەدەستھێنا.

 

ئەمڕۆیش لە شاری سلێمانی خانمە پێشکەشکار "ساز ئاسۆ" لەلایەن دامەزراوەی میدیایی "کەی مەگەزین" خەڵاتکرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟