دراما

بەڤیدیۆ... "فەریدە" لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکەی ببینە

"شەیما کۆڕکماز"خانمە ئەکتەری تورک ناسراو بە "فەریدە" لە زنجیرە درامای "لێم ببورە"،لە ڤیدیۆییەک کە بڵاوبووتەوە لەگەڵ ھاوسەرەکەی و منداڵەکەی دەردەکەوێت.

زۆربەی ھەوادارانی "فەریدە" پێیان وایە خۆی زۆر لە ھاوسەرەکەی جوانترە، لەگەڵ ئەوەشدا  ڕۆژانە بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی وێنە نوێیەکانی لە ماڵپەڕی ئینستاگرام.

 

"شەیما کۆڕکماز" ساڵی ١٩٨٨ـە لە شاری ئێسکی شەھیری وڵاتی تورکیا لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی شاری ئێسکی شەھیر تەواو کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ چووەتە شاری چەنەکاڵی و لەوێ خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە و دواتر خوێندنی ھونەرە جوانەکانی بەشی شێوەکاری تەواو کردووە، وەکو فۆتۆ مۆدێل کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بەکاری ھونەری کردووە لە زنجیرە درامایەک بەناوی " ژیان لە ماوەی پێنج خولەکدا" ڕۆڵی گێڕاوە و ھەر لە ھەمان ساڵدا لە زنجیرە درامای "لێم ببورە"ڕۆڵ دەگێڕێت و تا ئێستە بەردەوامە، تەنھا لە یەک فیلمدا بەشداری کردووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟