ھەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ..."سەرتیپ" لە ڕۆژی ڤالانتاین سوپرایز بۆ "سنوور"ـی ھاوسەری دەکات

دوێنی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی ڤالانتاین "سەرتیپ بەخیتار"ـی بێژەر سوپرایزی بۆ ھاوسەرەکەی "سنوور ئالانی" کرد لە پەخشی ڕاستەوخۆ گوڵی پێشکەشکرد.


"سنوور ئالانی" خانمە بێژەر کاتێک ھەواڵەکانی پێشکەشکرد لەناکاو "سەرتیپ"ـی ھاوسەری ھات و گوڵی سووری پێشکەشکرد و ماچی یەکدییان کرد.

 

دوای ئەوەیش "سنوور" لە لاپەرەی خۆی لە ئینستاگرام  بۆ "سەرتیپ"ـی نوسی "شتێک کە چاوەڕێم نەدەکرد ئەوەبوو ڕاستەوخۆ لە کاتی گەشتی ھەواڵەکان گوڵم بۆ بێنیت، تۆ ھەمیشە جیاوازیت بۆیە خۆشم دەوێیت، تۆ کارێکت کردووە ھەمیشە چاوەڕێی سوپرایزی جوان و ناوازەت لێدەکەم، وەک ئەو ژیانەی ھەمانە، چاوەڕێم بکە من دیارییەکت پێ دەبەخشم پێشتر و لە ھیچ کەسێکەوە بۆت نەھاتبێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟