ھەمەڕەنگ

بەڤیدیۆ..."کەی مەگەزین" خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە "تارا ئەمین" کرد

بەڤیدیۆ..."کەی مەگەزین" خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە "تارا ئەمین" کرد

خاتوو "تارا ئەمین" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگی زۆری ھەیە کە ڕۆژانە خواردن دروست دەکات و بەڤیدیۆ لە لاپەرەی خۆی لە یوتیوب و فەیسبووک بڵاودەکاتەوە.

 

لاپەرەکانی "تارا ئەمین" خاوەن زۆرترین بینەرە و زۆرترین خەڵکیش سوودی لێ وەرگرتووە، ماڵپەری "کەی مەگەزین فوود" کە یەکەم ماڵپەری کوردییە تایبەت بە خواردن  سەر بە دامەزراوەی میدیایی "کەی مەگەزین"ـە، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە خاتوو "تارا ئەمین" کرد.

 

"تارا ئەمین" یەکەم خانمی کوردە کە بەمشێوەیە کار دەکات و ناوبانگی زۆری ھەیە، لە وڵاتی ئەڵمانییە ژیان بەسەردەبات و ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟