موزیک

گوڵی دڵی "وەحید عەلینەژاد" ببینە

"وەحید عەلینەژاد" نوێترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "گوڵی دڵی" بڵاوکردەوە، وەکوو خۆشی دەڵێ گۆرانییەکەیش باس لە عەشقێکی پڕ لە ھەست دەکات.

"وەحید" لە لێدوانێکی بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: ناوی گۆرانییەکەم "گوڵی دڵی"ـیە و کاری میوزیکی لە تاران بۆکراوە، ئەویش لەلایەن "حامد مورادی"، ھۆنراوەکەیش "باریکان" نووسویەتی، کاری دەرھێنانی کلیپەکەیش "ئارام خوسرەوی" کاری لێکردووە.

 

زیاتریش گوتی: گورانییەکە باس لە خۆشەویستی و عەشقێکی پڕ لە ھەست دەکات،بەبۆنەی ساڵی نوێی ٢٠١٧ ئەم کلیپەم بڵاوکردووەتەوە، پێشکەش دەکەم بە ھەموو ھەوادارنم و ھەموو کوردێک.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟